به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بەهۆی پێکدادانی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لەگەڵ هێزەکانی پەکەکە لە پارێزگای کوردنشینی دێرسیم دوو ئەندامی پەکەکە کوژران.
ئیدارەی پارێزگای دێرسیم لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە بەردەوام بوونی ئۆپراسیۆنی یڵیریم ٤، ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە سنووری پارێزگای دێرسیم لە ناوچەی ئاهپانوس، هەڵکەوتوو لە ناوەندی پارێزگای دێرسیم بە پشتیوانی هێزە تایبەتەکانی جەندەرمە و کۆماندۆکانی جەندەرمە هێرشیان کردە سەر بنکەکانی پەکەکە. لە ئەو ئۆپراسیۆنە کە هێزە ئەمنییەکانی تورکیاش لە ئاسمانەوە کۆنترۆڵیان دەکرد دوو ئەندامی پەکەکە کوژرا.
342/